
موحسین رەزایی:
لەگەڵ توركیاو سعودیەو پاكستان گەیشتینە ئەو بڕوایەی دەبێت رێگری لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی بکرێت لە ناوچەکە
باسک نێت
موحسین رەزایی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لەبارەی دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان، تورکیا و سعودیە رایگەیاند؛ لە ئەنجامی خۆڕاگری گەلی ئێران و بەهێزی هێزە چەکدارەکان، کەشێکی نوێ و ئەرێنی لە ناوچەکەدا هاتۆتە ئاراوە، ئەوەش لە گفتوگۆكانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا، پاکستان و عەرەبستاندا رەنگی داوەتەوە.
رەزایی لە لێدوانێكدا بۆ میدیای ئێران وتی، بەرپرسانی باڵای تورکیاو پاکستان و سعودیە بڕوای خۆیان دەربڕی کە چارەسەری ئاستەنگەکانی ناوچەکە بە هاوکاری نێوان هەر چوار وڵات دەكرێت و گەیشتینە ئەو بڕوایەی ئاسایش لە رۆژئاوای ئاسیا دەبێت لە ناوخۆی ناوچەکەوە سەرچاوە بگرێت، هەروەها دەبێت رێگری لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی بکرێت.
وتیشی، سەرەڕای هەموو هەڕەشەکانی ئەمریکا، سێ زلهێز هاتوونەتە ئێران، ئەمە خۆی خۆیدا زۆر گرنگەو ئەم لوتکەیە دەتوانێت سەرەتای هاوکاری راستەقینە و پراکتیکی لە نێوان هەر چوار وڵاتدا بێت، بە پێویستیشی زانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا و باشوری لوبنان و باشوری سووریا بکشێتەوە.




