جیهانهەواڵ

حزبوڵا ئامادە نییە چەك رادەستبكات؛ ئیسرائیل ئامادەكاری دەكات بۆ هێرشی بەرفراوان”

“حزبوڵا ئامادە نییە چەك رادەستبكات؛ ئیسرائیل ئامادەكاری دەكات بۆ هێرشی بەرفراوان”
باسک نێت
یوسف رەجی وەزیری دەرەوەی لوبنان:

لە سەرچاوە عەرەبی و نێودەوڵەتییەكانەوە هۆشداریمان پێگەیشتووە ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ پرۆسەیەكی سەربازی فراوان دەكات دژ بە لوبنان.
دەوڵەتی لوبنان گفتوگۆ لەگەڵ حزبوڵا دەكات بۆ ئەوەی قایلی بكات بە رادەستكردنی چەك، بەڵام رەتیدەكاتەوە.

چەكی حزبولا سەلماندی كاریگەری نەبووە لە پاڵپشتیكردنی غەززەو بەرگریكردن لە لوبنان، داگیركاری ئیسرائیلی بەدوای خۆیدا هێناوە.
رۆڵی ئێران لە لوبنان و ناوچەكە زۆر ئەرێنییەو سیاسەتەكانی تاران سەرچاوەی ناسەقامگیرییە.

كێشەمان لەگەڵ ئێران هەیەو كراوەین بۆ دیالۆگ بەومەرجەی دەستوەردانی لە كاروباری ناوخۆمان رابگرێت.
دەبێت ئێران دابینكردنی دارایی بۆ رێكخراوێكی نایاسایی لە لوبنان رابگرێت.

كۆبوونەوەكانی لیژنەی چاودێری ئاگربەست بە واتای ئەوە نییە ئێمە لە دانوستانێكی نەریتیداین لەگەڵ ئیسرائیل.
پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانمان چڕدەكەینەوە بۆ پاراستنی لوبنان و چاودێریكردنی هەر گورزێكی ئیسرائیل.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close