وەرزش

سوودانی دەوامی فەرمانبەرانی کەمکردەوە

بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق و بۆ بینینی یاری هەڵبژاردەی عێراق لە جامی ئاسیا دەوامی سەرجەم فەرمانبەران بۆ یەك كاتژمێر كەم كرایەوە.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕێنمایی داوە کە کۆتایی دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان سبەی دوو شەممە 29ی 1ی 2024، لە كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ كۆتایی پێ‌ بهێنرێت”.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەت بۆ فەرمانبەرانە، کە پاڵپشتی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بکەن لە یارییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوردن لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هیوای خواستووە، “تیپەکەمان و ستافی ڕاهێنەرایەتیان بەردەوام بن لە سەرکەوتنەکانیان لە پاڵەوانێتییەکەدا تا کۆتایی .”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close