وەرزش
چەند ئامارێكی سەرنجراكێش لەسەر كلاسیكۆ
ئەو دوو یانەیە لە مێژویو خۆیاندا چەند رووداوی گەورەیان دروستكردووە كەتا ئێستا ئەو دوو یانەیە لە مێژووی خۆیاندا 276جار رووبەڕوی یەكتری بونەتەوە و لە كۆی یاریەكاندا بەرشەلۆنە توانیویەتی 115 یاری براوە بێت و 99 جاریش ریاڵ مەدرید توانیویەتی براوە بێت 62جاریش یەكسان بوون.
ئامارەكان ئەوە دەڵێن تاكو ئێٍستا، یانەی ریاڵ مەدرید لەو یاریانەدا توانیویەتی 446 گۆڵ تۆمار بكات لەبەرامبەردا یانەی بەرشەلۆنە توانیویەتی 482 گۆڵ تۆمار بكات.
لە مێژووی ئەو یاریەدا لیۆنێل میسی توانیویەتی زۆرترین گۆڵ تۆمار بكات كە 26 گۆڵە سبەی شەویش جارێكیتر بەشداری دەكاتەوە، دوای ئەویش ئەلفریدۆ دیستیڤانۆی ئەرجەنتینیە كە توانیویەتی 18 گۆڵ بۆ ریاڵ مەدرید تۆمار بكات.
هەر لە كلاسیكۆدا زۆرترین بەشداریكردن لەلایەن سێرجیۆ رامۆسەوە بووە بۆ ئەم یاریەش بەشداری دەكاتەوە، دوای ئەویش چاڤی هێرناندز و لیۆنێل میسی و فرانچیسكۆ خینتۆ و مانوێل سانشیز بووە كە 42 یاری بەشداریان كردووە.
گەورەترین ئەنجامیش لەو یاریاریەدا تۆمار كرابێت ریاڵ مەردرید تۆماری كردووە كە توانیویەتی 11 بە یەك گۆڵ یاریەكە بەرێتەوە لە ساڵی 1943دا بووە.
تاكو ئێٍستاش لە نێوان ئەو دوو یانەیەدا 21 یاریزان لە بەرشەلۆنەوە چونەتە ریاڵ مەدرید و بە پێچەوانەشەوە 13 یاریزان روویان لە بەرشەلۆنە كردووە.
یاریزانانی ئەو دوو یانەیە لە مێژووی خۆیاندا توانیویانە زۆرترین تۆپی ئاڵتونی بەرنەوە كە ریاڵ مەدرید 11 تۆپی بردووەتەوە و یاریزانانی بەرشەلۆنەش توانیویانە 15 تۆپی ئاڵتوی بەرنەوە.