وەزارەتى تەندروستى عێراق رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو کەسانەى لە عێراق تووشى کۆرۆنا بوون، سەردانى وڵاتى ئێرانیان کردوە و گەڕاونەتەوە.
سەیف بەدر وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، سەرجەم ئەوانەى کە دواى پشکنین دەرکەوتووە هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنان ١٣ کەسن، لەو ژمارەیە ١٢ یان عێراقین و یەکێکیشیان خوێندکارێکى ئێرانى بووە و رەوانەى ئەو وڵاتە کراوەتەوە.
بەدر ئاشکراشیکردوە، سەرجەم ئەو ١٢ عێراقییەى کە تووشى کۆرۆنا بوون، پێشتر سەردانى ئێرانیان کردوە و دواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە لە ئێران گەڕاونەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە