وەرزش

خولی تۆپی پێی ئیسپانیا وەک دووەم خولی گەورەی ئەوروپا دوای بوندێسلیگا دەستپێدەکاتەوە

دوای 93 رۆژ و 2232 خولەک وەستان بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خولی تۆپی پێی ئیسپانیا وەک دووەم خولی گەورەی ئەوروپا دوای بوندێسلیگا دەستپێدەکاتەوە.

ئەمشەو دێربی سێڤییا، لەنێوان هەردوو یانەی سێڤییا و ریال بێتیس، لەسەر یاریگەی رامۆن سانچێز پیزخوان دەبێتە سەرەتای گەڕانەوەی یارییەکانی لالیگا.

هەردوو یانە لە مانگی رابردووە، دوای وەرگرتنی پرۆتۆکۆلی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەیان و ئەنجامدانی پشکنین بۆ یاریزانەکانیان، خۆیان بۆ یارییەکە ئامادەدەکەن و ئامادەن، بۆ ئەوەی کاژێر 23:00 رکابەریی یەکدی بکەن.

بەر لەم یارییە سێڤییا 47 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەیە، یانەی ریال بێتیس بە 33 خاڵ پلەی دوازدەیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگیراون، مانگی رابردوو پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە گڵۆپی سەوزی بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکان هەڵکرد، دوای ئەمەش یانەکان گەڕانەوە نێو مەشقەکانیان و دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ یاریزانان، راهێنەر و ئەندامانی یانەکان، بڕیاری دەستپێکردنەوەی خولەکە درا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close