رابــه‌ری گشتی
دیدارێک لە خەندانەوە لەگەڵ مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی

رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، مه‌سرور بارزانی كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میایه‌تی و ناهێڵێت ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌ڵبگرێت، دەشڵێت، “ئه‌و به‌ربه‌ستانه له نێو حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی یاخود له ده‌وروبه‌ری خۆیه‌تی، یان له حزبه‌كانی دیكه‌یه”، هه‌رشتێك هه‌بێت ناهێڵیت ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌ڵبگرێت، بۆیه چاكسازی شتێكی ئاسان نیه.
عیرفان علی عبدالعزیز، رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ خەندان باس لە پڕۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان، پەیوەندی هەرێم و حکومەتی عێراق و دانوستانەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و عێراق دەکات کە بڕیارە 11ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، دەکات.
عیرفان علی عبدالعزیز لەبارەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان باس لەوەدەکات، “پێش ئه‌وه‌ی كاك مه‌سرور، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ببێت به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌ست به‌كاربێت دانیشتین قسه‌مان كرد، له باره‌ی چاكسازی ئه‌وه‌م به‌دی ده‌كرد ئیراده‌ی چاكسازی هه‌بو وه ئاره‌زوی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی بكرێت، به‌ڵام بابه‌تی چاكسازی ته‌نها به ئاره‌زو ناكرێت، چونكه كاك مه‌سرور كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میایه‌تی و ناهێڵی ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌ڵبگرێت، بۆیه ئه‌و به‌ربه‌ستانه له نێو حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی یاخود له ده‌وروبه‌ری خۆیه‌تی یان له حزبه‌كانی دیكه‌یه، هه‌رشتێك هه‌بێت ناهێڵیت ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌ڵبگرێت”.
خه‌ندان: دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت، خوێندنەوەی ئێوە لەوبارەیەوە چیە؟
عیرفان علی عبدالعزیز: بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوی سیاسیه‌وه له دۆخێكی خراپدایه و شپرزه‌یه‌كی زۆری پێوه‌دیاره، له‌ڕوی ئابوریشه‌وه له دۆخێكی خراپدایه، هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی قه‌یرانه‌كان ناگرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌غدا له ئێستادا تێگه‌یشتنێك له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر له داهاتودا بتوانرێت ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت تێگه‌یشتنه‌كه باشتر ده‌بێت، بۆیه پێویسته خوێندنه‌وه‌مان هه‌بێت بۆ دۆخی ئێستای عێراق، چونكه چ هه‌رێم نایه‌وێت جارێكی دیكه په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا لاواز بكات، ده‌بێت هه‌رێم بۆ داهاتو ستراتیژیه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ به‌غدا باشتر بكات به‌ده‌ر له‌و مامه‌ڵانه‌ی له رابردودا كردویوتی، به‌غدایش له ئێستادا نیه‌تی خراپ نیه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات بۆیه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی باشه .
خه‌ندان: بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر باس لە چاکسازی دەکەن، پێتوایە ئه‌م كابینه‌یە بتوانێت هەنگاوی جددی لە بواری چاکسازیدا بنێت؟
عیرفان علی عبدالعزیز: به‌ڕاستی چه‌ند جارێک باسی چاكسازی كراوه، چاكسازی شتێك نیه بتوانرێت خێرا بكێت، چاكسازی له هه‌مو وڵاتانی جیهان باسكراوه، پێویستی به پشو درێژی هه‌یه، گه‌نده‌ڵی له ماوه‌ی ده‌یان ساڵ له هه‌رێمی كوردستان هه‌بو ناتوانرێت له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا كۆتایی پێ بهێنرێت، هه‌ر كه‌سێكیش بهێنرێت ناتوانێت له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا چاكسازی ڕیشه‌یی بكات، بۆیه ئه‌و چاكسازیه بڕیاره بكرێت گرنگ ئیراده‌یه، هه‌روه‌ك ئه‌و ئیراده‌یه‌یی له به‌غدا هه‌یه پێوسته ئیراده‌یه‌كیش هه‌بێت له كوردستاندا ئه‌و چاكسازیانه بكه‌ونه سه‌ر ڕێڕه‌وی خۆی.
ئاینده‌ش وه‌ك ئێستا نابێت، ده‌بێت هه‌رێمیش بۆ ئاینده كاربكات، چونكه ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ی له نێوان عێراق و ئه‌مریكا ده‌كرێت ئه‌وه‌یه میلشیا نامێنێت، ڕێنادرێت جارێكی دیكه حیزبێك هه‌بێت و خاوه‌نی چه‌ك بێت، ئه‌م ڕێگه پێنه‌دانه‌ش هه‌م بۆ عه‌ره‌ب ده‌بێت هه‌م بۆ حیزبی كوردیش ده‌بێت، بۆیه پێویسته حكومه‌تی كوردستان پێش ڕوداوه‌كان بكه‌وێت به‌رهه‌ڵستی نه‌كه‌ن بۆ ئه‌و ئاینده‌یه‌ی كه چاوه‌ڕێی عێراق و كوردستان ده‌كات، بۆیه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشه، كه چه‌ك نه‌مێنی به‌ده‌ست حیزبه‌كانه‌وه، بۆیه به‌شێك له گه‌نده‌ڵی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی بونی چه‌كه، ئه‌گه‌ر حیزبێك چه‌كی نه‌بێت چۆن ئه‌توانی گه‌نده‌ڵی بكات كۆمپانیا دابنێت یاخود باج وه‌رگرێت له هاوڵاتی بێگومان ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی چه‌ك نه‌بێت ناتوانێت، بۆیه له ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر چه‌ك نه‌مێنێ ئه‌ویش ناتوانێ ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه بكات.
خه‌ندان: خوێندنەوەی ئێوە بۆ کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی چۆنە؟
عیرفان علی عبدالعزیز: له ڕاستیدا من پێش ئه‌وه‌ی كاك مه‌سرور ببێت به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌ست به‌كاربێت دانیشتین قسه‌مان كرد، له باره‌ی چاكسازی ئه‌وه‌م به‌دی ده‌كرد ئیراده‌ی چاكسازی هه‌بو وه ئاره‌زوی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ڕابردودا له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود باسی چاكسازیم كردوه و ئاماده‌یشی هه‌بو، به‌ڵام بابه‌تی چاكسازی ته‌نها به ئاره‌زو ناكرێت، چونكه كاك مه‌سرور كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میایه‌تی و ناهێڵی ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌ڵبگرێت، بۆیه ئه‌و به‌ربه‌ستانه له نێو حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی یاخود له ده‌وروبه‌ری خۆیه‌تی یان له حزبه‌كانی دیكه‌یه، هه‌رشتێك هه‌بێت ناهێڵیت ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌ڵبگرێت، بۆیه چاكسازی شتێكی ئاسان نیه، چونكه چاكسازی له به‌رژه‌وه‌ندی گروپێك یان كۆمه‌ڵێك یاخود كه‌سێك ئه‌ویش به‌رگری ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و چاكسازیه .
خه‌ندان: پێتوایە هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بگەنە رێککەوتن؟
عیرفان علی عبدالعزیز: ئه‌وه‌ی ئێستا له به‌غدد ده‌گوزه‌رێت جیاوازه له‌وه‌ی له رابردودا گوزه‌راوه، له ئێستادا به‌غدا به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌چێت حكومه‌تێكی به‌هێز بێته سه‌ر كار، ئه‌و شێوازه له مامه‌ڵه‌ی په‌رله‌مان وه هێزه سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تازه ده‌ریده‌خات فشاره‌كان چه‌ند زۆرن هه‌روه‌ها ده‌ری ده‌خات ئیراده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی به‌هێز له عێراق بێته سه‌ركار و ئیراده‌یه‌ك هه‌یه، كه ده‌یه‌وێت ئه‌و حكومه‌ته سه‌ركه‌وتو بێت له ئاینده‌دا، ئه‌و كێشمه كێشانه‌ی له عێراق هه‌یه كه‌متر بێته‌وه.
به ئاشكرا ده‌یبینین له ڕابردودا چه‌ند حكومه‌تێك تێپه‌ڕین، به‌ڵام نه‌یانتوانی وه‌زیری ناوخۆ یان وه‌زیری به‌رگری دابنێن یاخود نه‌یانده‌توانی كۆمه‌ڵیك له وه‌زیره‌كان له پۆسته‌كانیان دوورخه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌م توانی له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا وه‌زیره‌كان دابنێت، ئه‌مه به ته‌نها كازمی نیه وه‌ك تاكه كه‌س، چونكه خۆی نه كوتله‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه و نه ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌یه بگره خۆی به ته‌نهایه، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له پشته ده‌یه‌وێت به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، به هه‌مان شێوه هاوڵاتی عێراقیش جاران به‌رهه‌ڵستی دروستده‌كرد، ئیستا ده‌زانن ئه‌و به‌رهه‌ڵستیه بێ سوده بۆیه لای هاوڵاتیان رونه ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا باشتر له رابردو هه‌نگاو ده‌نێت .
خه‌ندان: بەمنزیکانە لە نێوان ئەمریکا و عێراق دانوستان ئەنجامدەدرێت، پێتوایە لەو دیالۆگانەکەدا بگەنە رێککەوتن؟
عیرفان علی عبدالعزیز: ئێستا ئه‌وه‌ی ده‌یبینی پشتیوانیه‌كی باشی به‌هێز بۆ مستەفا كازمی هه‌یه، ئاینده‌ش به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێکكه‌وتنه ستراتیژیه له نێوان عێراق و ئه‌مریكا بكرێت، عێراق له ڕوی ئابوریه‌وه قازانجێكی زۆر ده‌كات وه‌ك كۆمه‌ڵێك كۆمپانیایی گه‌وره دێنه عێراق ده‌ست به ئاوه‌دان كردنه‌وه ده‌كه‌ن، له هه‌مو شته‌كان گرنگتر بابه‌تی ئه‌منیه، ئه‌و نا ئه‌منی و بێ سه‌رو به‌ره‌ی له عێراق هه‌یه ئه‌و كات به‌م جۆره نامێنی، میلشیا ناتوانێت چیتر هاوڵاتی بگرێت یان میلشیا ناتوانێت به ئاره‌زوی خۆی ده‌بابه بێنێت، ئه‌مانە هیچی نامێنن بۆیه ئه‌و به‌رنامانه كه هه‌یه و هه‌مومان دڵمان پێی خۆشه ئه‌وه‌یه حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی جیاواز ده‌بێت له حكومه‌ته‌كانی پێش‌و، وه‌ك ده‌زانن عه‌بادی نه‌یتوانی ئه‌م شتانه بكات له‌وانه‌ی ئیراده هه‌بوبێت به‌ڵام نه‌یتوانی، چونكه ئه‌وكاته بارودۆخی ناوخۆیی وه‌ك ئێستا له‌بار نه‌بو، به‌ڵام ئێستا باردۆخی ناوخۆیی له‌باره بۆ چاكسازی.
ئێستا بارودۆخ له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی كازمی بتوانێت چاكسازی ڕیشه‌ی بكات، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی ئه‌منیدا و نه‌هێڵێت میلشیاكان چه‌كیان بمێنێ، به هه‌مانشێوه ئه‌و بڕیاره‌ی كه له ئێستادا دراوه كه سه‌رۆكی میلشیاكان ده‌ڵێن: ئێمه میلشیامان نیه و ئه‌بینه سیاسی ئه‌مه خۆی بۆ خۆی شتێكی گرنگه، بۆیه ئه‌گه‌ر عێراق یه‌ك جه‌یشی هه‌بێت و یه‌ك هێزی ئه‌منی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ك نه‌مێنی به‌ده‌ست هاوڵاتیه‌وه، به‌راستی ئه‌وه له ئێستادا گه‌وره‌ترن چاكسازیه، دواتر له ڕوی ئابوریه‌وه دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه گه‌ورانه پشتیوانی عێراق بكه‌ن و رێ بده‌ن به كۆمپانیاكان بینه ناو عێراق، گه‌شه‌یه‌كی گه‌وره ڕوده‌كاته عێراق، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیه‌كانیه‌تی.
خه‌ندان: په‌یوەندی نێوان كورد و مستەفا كازمی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت، بەتایبەت کە دەوترێت ئەو کەسە نزیکترین سەرۆک وەزیرانی عێراقە لە کوردەوە؟
عیرفان علی عبدالعزیز: تا ئێستا باش بوه، له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردودا تا ئه‌مڕۆ كورد له‌گه‌ڵ كازمی په‌یوه‌ندی باش بوه، هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كورد نیه، چونكه ئه‌و وه‌ك ئه‌وانی دیكه میلشیای نیە به ڕقه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردا بكات، ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێت كازمی مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ توركیا یان ئێران یاخود ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ناكات، ده‌بینرێت كه كازمی ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌یه‌كی هاوسەنگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بكات و نایه‌وێت ئه‌و په‌ڕانه‌ی كۆن هه‌ڵدرێنه‌وه، په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ كورد تا ئێستا باش هێناویه‌تی.
خه‌ندان: ماوەیەکە جموڵەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان و چەند ناوچەیەکی دیکەی باشوری عێراق سەریانهەڵدوەتەوە، پێتان وایە هۆکاری سەرهەڵدانەوەی داعش بۆچی دەگەڕێتەوە؟
عیرفان علی عبدالعزیز: ئه‌وانه‌ی له ڕوی ستراتیژیه‌وه ده‌ڕواننه شته‌كان ده‌زانن داعش به‌رهه‌می شتێكی دیكه‌یه، واته خۆی نیه، به نمونه داعش بۆچی له شوێنێكی دیكه دروست نابێت، داعش له عێراق كه دروست ده‌بێت به‌رهه‌می ئه‌و زوڵم و زۆره‌بو كه له عێراقدا هه‌بو، ئه‌گه‌ر لە عێرقدا چاكسازی بكه‌وێته سه‌ر پێی خۆی عه‌ره‌بی سونه‌ش به تایبه‌تی هه‌ست بكه‌ن، كه هاونیشتمانیه‌كی ئه‌و وڵاته‌ن و زوڵمیان لێ نه‌كرێت و میلشیا ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كچه‌كانیان نه‌كات، دڵنیابه داعش‌یش نامێنی، له‌وانه‌یه ئێستا جموجوڵێكی هه‌بێت ئه‌وه‌ش له داهاتودا نامێنێ .
خه‌ندان: بابچینە سەر دۆخی لیبیا، وەک ئاگادارن ساڵانێک لەو وڵاتە خوێن دەڕژێت، ئێوە چۆن سەیری شۆڕشی شۆڕشگێڕانی لیبیا دەکەن؟
عیرفان علی عبدالعزیز: ده‌ستخۆشیمان كردوه له شۆڕشگێڕانی لیبیا، ئێمه زۆرمان پێ خۆش بو سه‌ره‌تایه‌كی زۆر دڵخۆشكه‌ره، دوای ئه‌و شكسته گه‌وره‌یەی كه هێنایان به‌سه‌ر شۆڕشی به‌هاری ئیسلامی‌دا، به تایبه‌تیش له ناویاندا وڵاتی لیبیا بو كه ئه‌و هه‌مو خوێنڕێژیه‌یی تێدا ڕوی دا، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه سه‌رنه‌گرێ، ئێستا هیوایه‌كی گه‌وره دروست بوە، ئه‌كرێت جارێكی دیكه به‌هارێكی دیكه به شێوه‌یه‌كی جوانتر بێته ئاراوه، بۆیه ئێمه زۆر دڵخۆش بوین و نامه‌ی پیرۆزبایشمان بۆ شۆڕشگێڕانی لیبیا نارد، ئه‌وانیش نامه‌یه‌كی زۆر جوانیان نارده‌وه له جوابی نامه‌كه‌ی ئێمه، بۆیه دڵخۆش ده‌بین بتوانن هه‌مو لیبیا ڕزگار بكه‌ن و حكومه‌تێكی هاوسه‌نگ و جوان دابمه‌زرێنن .