ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

بەپەلە.. کۆمپانیاى داناغاز بڕیارى ڕاگرتنى کارەکانى دا

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایگه‌یاند، هێرشەکەی شه‌وی رابردو لە رێگەی درۆنەوە ئەنجامدراوە و کارەکانمان هەڵپەسارد و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، “کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان شەوی رابردو روبه‌ڕوی هێرشی درۆنی بوەته‌وه‌، کە بوه‌تە هۆی دروستبونی ئاگرێک، ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە و هیچ بریندارێک نیه‌، بەرهەمهێنان تا ئەوکاتەی زیانەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، هەڵپەسێردراوە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، کۆمپانیاکە لە هه‌ماهه‌نگی نزیکدایە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، کە پشتگیرییەکی بەهێزیان نیشان داوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close