جیهانهەواڵ

ترەمپ بۆ ناتانیاهۆ: وێنەكانی برسێتی لە غەززە ساختە نین “هاوكارەكانم بەڵگەیان نیشانداوم منداڵان لە برسا دەمرن”

ترەمپ بۆ ناتانیاهۆ:
وێنەكانی برسێتی لە غەززە ساختە نین
“هاوكارەكانم بەڵگەیان نیشانداوم منداڵان لە برسا دەمرن”

باسک نێت
کەناڵی “ئێن بی سی” ئەمریكی ئەمڕۆ ئاشکرایکرد ترەمپ سەرزەنشتی ناتانیاهۆی کردووە، دوای ئەوەی ناتانیاهۆ هەوڵیداوە ترەمپ قەناعەت پێبکات کە برسێتیەکەی غەززە درۆیە.

سەرچاوەكە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوەتەوە: ناتانیاهۆ بە نهێنی داوای پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ترەمپ کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی ترەمپ رایگەیاند برسێتییەکی راستەقینە لە غەززە هەیە، لەو پەیوەندییەدا ناتانیاهۆ بە ترەمپی وتووە، برسێتی لە غەززە راستەقینە نییە و لەلایەن حەماسەوە دروستكراوە.

بەڵام ترەمپ قسەکانی بە ناتانیاهۆ بڕیوەو دەستیکرد بە هاوارکردن و وتویەتی: نایەوێت ببیستێت کە برسێتی لە غەززە ساختەیە، جەختیشیکردەوە، هاوكارەكانی بەڵگەیان نیشانداوە کە منداڵانی غەززە لە برسا دەمرن.

لەلایەكی ترەوە، نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: کابینەی ئەمنی ئیسرائیل پلانی کۆنترۆڵکردنی غەززەی پەسەند کرد.

نوسینگەی نەتانیاهۆ، ئاماژەی بەوەكردووە: کابینەی ئەمنی پێشنیازەکەی سەرۆک وەزیرانی پەسەند کردووەو سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە ئامادە دەکات.

پلانەكەی ئیسرائیل قۆناغ بە قۆناغ دەبێت تا داگیركردنی تەواوەتی غەززەو دانیشتوانەكەشی بۆ باشور دەگوازرێنەوە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close