
“دوای 6 مانگی تر ره‌نگه له چه‌مچه‌ماڵ و كۆرمۆر (ملیارێك پێ سێجا) غاز به‌رهه‌م بهێنرێت”
باسک نێت
عزه‌ت سابر بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ كاروباری غاز له لێدوانێكدا بۆ (كه‌ناڵ 8):
ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كه له‌ناو خاكی پارێزگای سلێمانیدا هه‌یه به‌شی بژێوی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات.
دوو گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی غاز له عێراقدا (كۆرمۆر)و (چه‌مچه‌ماڵ)ه.
له چه‌مچه‌ماڵ چه‌ندین بیر لێدراوه‌و به كۆنكرێت سه‌ره‌كه‌ی قه‌پات كراوه تا مه‌كینه‌و كارگه‌و شته‌كانی ته‌واو ده‌بێت، دوای شه‌ش مانگی تر ره‌نگه له چه‌مچه‌ماڵ و كۆرمۆر (هه‌زار ملیۆن) پێ سێجا واتا (ملیارێك پێ سێجا) غاز به‌رهه‌م بهێنرێت.
هه‌موو كوردستان پێویستی به (600 بۆ 700 ملیۆن پێ سێجا) غاز هه‌یه، 300 بۆ 400 ملیۆن پێ سێجا غازی زیاده ده‌بێت.
ئێستا له (كۆرمۆر)ه‌وه كۆمپانیای (دانه‌غاز) بڕی (100 ملیۆن) پێ سێجا غاز به كه‌ركوك ده‌دات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




