ئابووریڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

دانەغاز: زیانێکی گەورە بەر کۆرمۆر کەوتووە و لە ئێستادا ناتوانرێت هیچ بڕە غازێک بەرهەم بهێنرێت

دانەغاز: زیانێکی گەورە بەر کۆرمۆر کەوتووە و لە ئێستادا ناتوانرێت هیچ بڕە غازێک بەرهەم بهێنرێت

باسک نێت

گوتەبێژی کۆمپانیای دانەغاز لە ڕوونکردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “ژمارەیەک لە میدیا ناوخۆییەکان بەبێ بوونی زانیاریی دروست لێدوانی ناڕاست سەبارەت بە دۆخی وێستگەی غازی کۆرمۆر بڵاو دەکەنەوە.”

جەختی لەوەش کردەوە کە “وەک پێشتریش لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕاگەیەندراوە، زیانێکی گەورە بەر وێستگەی غازی كۆرمۆر کەوتووە و لە ئێستادا ناتوانرێت هیچ بڕە غازێک بەرهەم بهێنرێت، هەر بۆیە داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین خۆیان لە ڕووماڵکردنی نابەرپرسانە، پێشبینی و لێکدانەوەی بێبنەما بە دوور بگرن.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close