
کۆمەڵێک مەرجی نوێی بەغدا لەبەرامبەر ناردنی پشکی هەرێم لەبودجەی 2027
باسک نێت
نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابوری و نەوت کۆمەڵێک مەرجی نوێی بەغدا لەبەرامبەر ناردنی پشکی هەرێم لەبودجەی 2027 ئاشکرادەکات، کە بریتین لەمانە:
یەکەم: دەبێت هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق لەماوەی سێ ساڵدا پاکتاوی دارایی لەساڵانی 2004 تاکو 2026 بکەن، کە بڕەکەی
12.775 ترلیۆن دینارە
دوەم: دەبێت حکومەتی هەرێم رۆژانە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆ و بەندەری جەیهانی تورکییەوە هەناردە بکات، لەئەگەری راگرتنی هەناردەش، دەبێت حکومەتی هەرێم ئەو بڕە نەوتە رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات بۆ ئەوەی بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاربهێنرێت.
سێیەم: دەبێت حکومەتی هەرێم داهاتە نانەوتییەکان رادەستی عێراق بکات، مانگانەش دەبێت لەلایەن هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم وردبینی بۆ بکرێت.
چوارەم: دەبێت حکومەتی هەرێم ئەو غازە رادەستی حکومەتی عێراق بکات کە لەپێداویستی ناوخۆیی خۆی زیادە، بەپێچەوانەوە بەهاکەی لە بودجەی هەرێم دەبڕدرێت.
پێنجەم: بەپێی بڕیارێکی دادگای فیدراڵی لە (15-2-2022)، نابێت حکومەتی هەرێم هیچ گرێبەستێکی وەبەرهێنان لەبارەی نەوت و غاز لەگەڵ کۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەکان واژۆ بکات، تەنها لەڕێی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نەبێت.
شەشەم: پشکی هەرێم لەبودجە 12.7% دەبێت نەک 14.14%
حەوتەم: دوای دیاریکردنی خەرجییە سیادییەکان، پشکی هەرێم خەرجی بەرکاربردن دیاریدەکرێت



