
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کۆتایی ساڵی 2024 دوایین وادە بێت بۆ هەرێمی کوردستان.
باسک نێت
ئەمشەو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا وەزارەتی دارایی بەردەوامبێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کە مووچەکانیان راگیرابوو، بەهۆی نەبوونی ژمارەی وەزیفی.
ئاشکراشیکرد، دەبێ حکومەتی هەرێم پابەندبێت بە تەواوکردنی رێکارەکانی دروستکردنی ژمارەی وەزیفی بۆیان لە وەزارەتی پلادانانی فیدراڵی. ئەوەش بە گوێرەی رێکارە کارپێکراوەکانە وەک تەواوی فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراق. کۆتایی ساڵی 2024 دوایین وادە بێت.
جەختی لەوەشکردەوە، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 229ی ساڵی 2022 لەسەر فەرمانگەکانی خەرجی لە هەرێمی کوردستان لە رێککەوتی 1ی کانوونی دووەمی 2025وە جێبەجێدەکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



