عێراقكوردستانهەواڵ

پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەند چەکدارێکدا روویدا و قوربانی هەیە

پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەند چەکدارێکدا روویدا و قوربانی هەیە

باسک نێت – کەرکوک

بەیانی ئەمڕۆ، لە گوندی سێكانیانی باكووری پارێزگای كەركوك، شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک چەکدار روویدا، چەکدارێک کوژراوە و سێ كارمەندی هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی باسک نێت، دوای ئەوەی لە لایەن چەند هاوڵاتییەکەوە چەند چەکدارێک لە خانویەکی تەواونەکراوی ئەو گەڕەکەدا بینراون هێزی ئەمنی ئاگادار دەکرێنەوە و بۆ دەستگیرکردنیان چوونەتە ناوچەکە، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوانیاندا روویدا

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان زانیاریان لەبارەی چەکدارەکانەوە بڵاو نەکردووەتەوە

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close