كوردستانهەواڵ

مەرج نیە هەر خوێندکارێکى پۆلى (12) فۆڕم پڕدەکاتەوە وەربگیرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مەرج و رێنماییەکانى تایبەت بە وەرگرتنى خوێندکارانى لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2020-2021)ى بڵاو کردەوە .

لە یەکێک لە مەرجەکان ئەوە هاتوە” هەر خوێندكارێک کە فۆرمی وەرگرتن پێشکەش دەکات مەرج نییە وەربگیرێت، چونکە وەرگرتن بە پێی چەند بنەمایەکی زانستى عەدالەت ئامێزو لە سەر بنچینەی کێبڕکێی كۆنمره لە نێوان تێکڕا قوتابیان”.

باس لەوەشکراوە، هەمو دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى بۆ ساڵى خوێندنى (2019-2020 )بەهەر دو خولەوە بەشداردەبن لە یەک پرۆسە پێشبڕکێ.

ئاماژە بەوەشکراوە، خوێندکار مافی نییە لە هەمان کاتدا خوێندکار بێت لە زانکۆ یان پەیمانگای حکومی و زانکۆیەک و پەیمانگایەکى تایبەت، لەکاتى بونى حاڵەتى لەم شێوەیە پێویستە خوێندکارەکە لەماوەى (10) رۆژى دواى راگەیاندنى ناوەکان، بڕیار بدات لەیەکێکیان درێژە بە خوێندن بدات و ئەوەى تر بسڕێتەوە، بە پێچەوانەوە لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.


لە مەرج و رێنماییەکاندا ئەوەش هاتوە، ئەو خوێندکارەى لە ساڵانى پێشتر فۆڕمى پێشکەشکردوە و لەیەکێک لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراوە، پەیوەندى بە خوێندنەکەى کردبێت یان نا، مافى ئەوەى نیە جارێکى دیکە فۆڕمى وەرگرتن پێشکەش بکات.

https://drive.google.com/file/d/18_d30wZb2ah-zabjU14016Ka0Tp8ATwE/view?fbclid=IwAR2nET6rTKUcKqlSa2Ba8Nw7VROZSzyjBySMiQ3N0XfOcedIpPpXJxrC0ro
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close