جیهانهەواڵ

چین…هیچ حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار نەکراوه‌

لە سەرەتای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا، بۆ یەکەمجار، هیچ حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین تۆمار نەکرا.

بەگوێرەی داتاکان، هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوخۆی چین تۆمار نەکراوە، بەڵکو ئەوانەی تۆمارکراون، ئەو حاڵەتانەن کە لەدەرەوە هاتوونەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدا لە ئەوروپا و ئەمەریکا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڤایرۆسەکە تەشەنەی کردووە.

چین تەنها 34 حاڵەتی نوێی هاووڵاتیانی کە لە وڵاتان گەڕاونەتەوە تۆمارکردووە.

کۆرۆنا سێ هەزار و 245 کەسی لە چین کوشتووە و 80 هەزار و 928 حاڵەتیش بوونیان هەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close