
ئێرلەندییەکان دژی ئیسرائیل لەیاریگادا پشتیوانی فەڵەستینیان کرد
باسک نێت
ئەمشەو لەیاری نێوان هەرد هەڵبژاردەی ئێرلەنداو ئیسرائیل، کەبەسودی ئێرلەندییەکان بەسێ گۆڵی بێ وەڵام کۆتایی هات، لەیارییەکەدا یاریزانانی ئێرلەندا بەئاشکرا دژی ئیسرائیل پشتیوانیان لە گەلی فەڵەستین و غەززە کرد.
لەیارییەکەدا یاریزانانی ئێرلەندا، سەرجەمیان بازنە ڕەشیان کردبوە قۆڵیان، ئەوەش بە مەبەستی دەربڕینی ماتەم بۆ قوربانیانی غەززە.
پێش دەستپێکردنی یارییەکە، ڕازی نەبون تەوقە لەگەڵ یاریزانی ئیسرائیل بکەن.
ڕێوڕەسمی گۆڕینەوەی لۆگۆی هەڵبژاردەکانیان ڕەتکردەوە.
لە کاتی لێدانی مارشی نیشتیمانی ئیسرائیل، یاریزانانی ئێرلەندا سەرجەمیان سەریان نزم کردەوە. ئەمە وەک دەربڕینی هەستی شەرمەزاری.
جاک مویلەنی هێرشبەری ئێرلەندا، کاتێک گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد بازنە ڕەشەکەی قۆڵی داگرت و ماچی کردو بەرزیکردەوە.
لەکۆتایشدا یەکێتی تۆپی پێی ئێرلەندا، بڕیاریدا سەرجەمی داهاتی یارییەکە بۆ کەمپەینەکانی پشتگیری فەلەستین تەرخان بکرێت.




