
مەسعود پزشكیان:
بە پاساوی رێگریكردن لە چەكی ئەتۆمی هێرشیان كردە سەرمان كەچی هەڕەشەی بەكارهێنانی دایكی بۆمبەكانمان لێدەكەن
باسک نێت
مەسعود پزشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران، لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی، بە بیانووی رێگریكردن لە ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی جەنگیان هەڵگیرساند، پاشان بۆ یەکەمجار موشەکی”PrSM”یان لە “لامرد” بەکارهێنا، ئێستاش هەڕەشەی بەکارهێنانی “دایکی بۆمبەكان” دەکەن بۆ پەیڕەوکردنی دیپلۆماسی لەڕێگەی هەڕەشەوە، ئەمە تەنها دژبەيەكی نییە، بەڵکو شەرمەزارییەکی رووتە، کەواتە کێ هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی جیهانی دەکات؟.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




