جیهانهەواڵ

 ئەمریکا هۆشداری بە هاووڵاتییانی لە سعوودیە دەدات

ئەمریکا هۆشداری بە هاووڵاتییانی لە سعوودیە دەدات

باسک نێت

نێردەی ئەمریکا لە سعوودیە:

پێویستە ئەو ئەمریکییانەی ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان، بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەی هێرشی چەکداری لەلایەن حووسییەکانەوە هەوڵەکانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسانی حکوومەتی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، ئاستی وشیاریی خۆیان بەرز بکەنەوە.

حووسییەکانی سەر بە ئێران دەستیان بە کردەوەی دوژمنکارانە بەرامبەر بە سعوودیە کردووە، لەوانەش هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانە مەدەنییەکان و ژێرخانە گرنگەکانی دیکە، کە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی هاووڵاتییان و دروستبوونی پەککەوتنی زۆر لە گەشتەکاندا.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close