عێراقوەرزش

یاری نێوان عێراق و بەحرەین ئاڵای سەردەمی ڕژێمی بەعس لەبری ئاڵای ئێستای عێراق بەکار هێنرا

لە یاری نێوان عێراق و بەحرەین ئاڵای سەردەمی ڕژێمی بەعس لەبری ئاڵای ئێستای عێراق بەکار هێنرا

باسک نێت

لەیاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەحرەین و عێراق لە جەولەی دووەمی جامی کەنداو یەکێتی تۆپی پێی بەحرەین لۆگۆو دروشمی یاری هەڵبژاردەکەیان لەگەڵ عێراق بەجۆرێک چاپکردبوو ئاڵای سەردەمی ڕژێمی بەعس لەبری ئاڵای ئێستای عێراق بەکار هێنرابوو.

بەکارهێنانی ئاڵای سەردەمی سەدام حسێن کە سێ ئەستێرەی هێمای حزبی بەعسی تێدایە ناڕەزای زۆری شەقامی عێراقی بەتایبەت شیعەکانی لێکەوتەوەو لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان توڕەی خۆیان بە دۆڕانی هەڵبژاردەی عێراق بەبەحرێن لەبیرچووەوە و هێرشیانکردە سەر بەحرەین و وڵاتی کوەیت کە جامەکەی تێدا بەڕێوە دەچێت.

لەبەرامبەر ناڕەزايی عێراق یەکێتی تۆپی پێی بەحرەین لەبەیاننامەیەکدا داوای لێبوردنی لەعێراق کردو دانانی ئاڵای سەردەمی سەدامی بەهەڵەی چاپ داناو بەڵێنیدا دووبارە نەبێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close