عەتوانی عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند،: هەوڵدراوە لەنێو ناکۆکییە سیاسی و دارایەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەرێکی ریشەیی بۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدۆزرێتەوە.
وتیشی مووچەخۆرانی هەرێم وەک هەر مووچەخۆرێکی تری عێراق مافی خۆیانە لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن. و “رێککەوتنەکان لەسەر گواستنەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجی گشتییەوە بۆ جەرجی حاکیمە ئەرینی بووە و پێشبینیش دەکرێت لە مانگی داهاتوودا کێشەی مووچەخۆران چارەسەر بکرێت بە تەواوی.”
باسی لەوەش کرد، هەر رێککەوتنێک هەبێت بۆ زیادکردنی ئەو بڕە پارەیە لە ٦١٨ ملیارەوە بۆ ٧٠٠ ملیار دینار پەیوەستە بە پابەندییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەرەوە و ئەو داواکاریانەی کە جیبەجێیان دەکات بەگوێرەی یاسای بودجە و رێککەوتنەکان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە