عێراقكوردستانهەواڵ

ماڵئاواییەکەى جینین پلاستخارت کۆتا زەنگى مەترسییە لە عێراق و هەرێم

بە گوتەی چاودێران، ” ماڵئاوایی” جینین هێنیس پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، “زەنگی ئاگادارکردنەوە”یە سەبارەت بە داهاتووی وڵاتەکە ئەوەش لە ژێر ڕۆشنایی فراوانبوونی کاریگەریی گروپە چەکدارەکان لەناو حکومەتی عێراقدا.

ڕۆژی سێشەممە هێنیس پلاسخارت کورتەیەکی پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و تیایدا ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکە “لە لێواری مەترسیدایە” و ئاماژەی بەوەدا “رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دۆخێکی مەترسیداردایە و هەمان شت بۆ عێراقیش دەگونجێت”.

لێدوانەکانی هێنیس-پلاسشارت، کە ڕایگەیاند، دوای پێنج ساڵ لە بەغدا وەک نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئایاری داهاتوودا پۆستەکەی بەجێدەهێڵێت، لەگەڵ توندبوونەوەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەزە و پەرەسەندنی هێرشەکان کە لەلایەن گروپەکانی هاوپەیمانی ئێرانەوە دەستیپێکردووە، کە بە “میحوەری بەرخۆدان” ناسراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە دەست پێدەکرێن، نەک تەنها سەقامگیری وڵاتەکە تێکدەدەن، بەڵکو “دەستکەوتەکانی دیکەی هەژدە ساڵى ڕابردوو” تێکدەدەن.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها داوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گروپە چەکدارانەی کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت کاردەکەن کرد.

چاودێران پێیان وایە لێدوانەکانی هێنیس پلاسخارت بە ڕوونی ئاماژەن بە ڕادەی ئەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی عێراق کردووەتەوە لە ژێر ڕۆشنایی بەردەوامی بێباکى چینی سیاسی دەسەڵاتدار سەبارەت بەو کێشانەی وڵاتەکەی بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

عەقیل عەباس، توێژەر و ئەکادیمی لە ویلایەتی ڤێرجینیا دەڵێت: “زۆرجار وتارەکانی ماڵئاوایی زۆرجار ڕاشکاوانەترینن و لەڕاستیدا ئەمەیە لەگەڵ کۆبوونەوەکەیدا لە سێشەممەدا ڕوویدا”.

عەباس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلحورا وتیشى، ئەوەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان باسی کرد بۆ زۆرێک لە پسپۆڕان و چاودێران شتێکی نوێ نییە، ئەویش ئەوەیە، کە خراپی بەڕێوەبردنی ئابووری و دارایی وڵات و ململانێی نێوان هێزە سیاسییەکان وڵات بەرەو ئەوە دەبات شکست هێنان.”

عەباس ئاماژە بەوەش دەکات “دۆخی عێراق بەگشتی تاریکە، هەرچەندە لە هەندێک لایەندا هەندێک پێشکەوتنی ڕێژەیی هەیە”.

چەند رۆژێکە هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە پەرەی سەندووە، کە ئەمە مەترسییەکانى زیاترکردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close