كوردستانهەواڵ

شەش ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا

بەپێی ڕۆژژمێری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا؛ شەش ڕۆژ پشوو بە هۆکاری جیاواز هەیە.
بەگوێرەی ئەو ڕۆژژمێرەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە وێبساتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا شەش ڕۆژ پشووی تێدایە کە لە 5ـی ئازارەوە دەستپێدەکەن.
بەپێی ڕۆژژمێرەکە، 5ـی ئازار بەبۆنەی ساڵیادی دەستپێکردنی ڕاپەڕین لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمدا پشووی فەرمییە و ڕۆژی 11ـی ئازاریش، بەبۆنەی یادی ڕێککەوتتنامەی 11ـی ئازاری ساڵی 1970، پشووە.
لە ڕۆژمێرەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕۆژی 14ـی ئازاریش، بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی مستەفا بارزانی و 21 و 22 و 23ـی هەمان مانگیش بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پشووی فەرمی دەبێت لە هەرێم.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close