عێراقهەواڵ

پەرلەمان یاسای بودجەی ٢٠٢٤ـی ڕەوانەی سەرۆكایەتى کۆمارى عێراق كرد

پەرلەمانی عێراق عێراق نوسراوێكی فەرمی سەبارەت بە ڕەوانەكردنی یاسای بودجەی ٢٠٢٤ـی بۆ سەرۆكایەتى کۆمارى عێراق بڵاوكردەوە.

باسک نێت

بەپێی نوسراوەكە، پەرلەمان یاسای بودجەی ٢٠٢٤مان ڕەوانەی سەرۆكایەتى کۆمارى عێراق كردووە، بە مەبەستی ئەوەی عەبدول لەتیف ڕەشید واژۆی لەسەر بكات.

ڕۆژی ٣ـی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق خشتنەی بودجەی ئەمساڵی پەسەند كرد، دوو ڕۆژ داواتر یاساكەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و داد كرد، لە ئێستادا یاساكە لای سەرۆككۆماری عێراقە.

پاش ئەوەى سەرۆک کۆمارى عێراق واژۆ لەسەر یاساکە دەکات لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراق بڵاو دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی پارە بۆ پرۆژەكان تەرخان بكات و برگەكانی یاساكە جێبەجێ بكرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close