عێراقكوردستان

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: بە مەرج داهاتەكان ڕادەستی حكومەتی عێراق دەكەین

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: بە مەرج داهاتەكان ڕادەستی حكومەتی عێراق دەكەین
باسک نێت
دوای كۆبوونەوەی شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری وڵاتانی بیانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بە مەرجی ئەوە داهاتەكان ڕادەستی حكومەتی عێراق دەكەین كە عێراق تەواوی بودجە بۆ هەرێم بنێرێت نەك تەنها مووچە.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئامادەین داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بكەین و لە ڕابردووشدا ئەمەمان گوتووە، بەڵام بەو مەرجەی هەموو بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بنێردرێت، نەك تەنها مووچە

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئەم خولەكەی قسە دەكەین، هیچ بڕیارێك نییە تاوەكوو شاندێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی یان حكوومەت، بەمزووانە یان هەفتەی داهاتوو بۆ پرسی مووچە بچێتە بەغدا.

وتەبێژەكەی حكوومەت ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەین نەوت لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرێت، لە لایەنی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە هیچ پێشێلكارییەك نەبووە، بەڵام لە لایەنی حكوومەتی عێراق، ئەگەر سەرۆك وەزیرانی فیدراڵیش نیازی چارەكردنیشی هەبووبێت، ئەگەر ڕاشكاوانە و بێ پێچ و پەنا قسە بكەین، هەندێك هێز و لایەنی دیكە هەن، دەتوانن ڕێگریی لە جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنانە بكەن كە لایەنی فەرمی دەیانكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close