عێراقهەواڵوەرزش

ئێوارەی ئەمڕۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێكانی لە تیپی نەصری سعودی دەگەنە بەغداد

ئێوارەی ئەمڕۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێكانی لە تیپی نەصری سعودی دەگەنە بەغداد

باسک نێت

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ، یانەی (نەصر)ی سعودی، بە فرۆكەیەكی تایبەت بگاتە بەغدادی پایتەخت، وەهاب تائی، سەرپەرشتیاری یانەی (شرطە) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: رێكارەكانی پێدانی ڤیزای هاتنەناوە، بە كریستیانۆ رۆناڵدۆو هاوڕێكانی تەواوبووە، بۆ ئەنجامدانی ئەو یارییەی كە بڕیارە سبەینی لەنێوان یانەی نەصرو شرطەدا بەڕێوەبچێت.
ئامادەبونی ئەستێرە جیهانییەكان و لەسەروشیانەوە (رۆناڵدۆ) وایكردووە هاندەرانی عێراق بۆ ماویەكی دورودرێژ لەبەر گەرمادا بوەستن لەپێناو بەدەستهێنانی بلیتی یارییەكە، كە لە چوارچێوەی گەڕی یەكەمی پاڵەوانێتی خولی ئاسیای دەستەبژێرەكاندا بەڕێوەدەچێت.

لیژنەی ئاسایش لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق، رێنمایی تایبەتی بۆ یارییەكەی نێوان یانەی شرطەو نەصر دەكردووە، داوای لە هاندەران كردووە پابەندی رێنماییە تایبەتەكان بە یارییەكە ببن و، ئەو كەسانەی پسوڵەیان پێنیە هەوڵی چوونە ناو یاریگا نەدەن، كەرەستەی قەدەغەكراو نەبەنە ناو یاریگا، جگە لە ئاڵای عێراق هیچ ئاڵایەكی تر بەرزنەكەنەوەو، خۆیان بەدوربگرن لە هۆتافكێشانی سیاسی و ئاینی و كۆمەڵێك رێنمایی تر.
بەوتەی میدیا عێراقییەكان، كاتی فرۆشتنی بلیتی یارییەكە كاتژمێر پێنجی ئێوارەی دوێنێ‌ بووە، بەڵام بەشێك لە هاندەران لە (6) بەیانی ئەو رۆژەوە لەسەردا وەستاون و تەواوی بلیتەكان فرۆشراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close