عێراقكوردستانهەواڵ

200 هەزار خێزانی کەرکوکی لەشارەکە نەماون پێویستە سەرژمێری دوابخرێت

فەهمی بورهان: 200 هەزار خێزانی کەرکوکی لەشارەکە نەماون پێویستە سەرژمێری دوابخرێت

باسک نێت
فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تا ئەو کاتەی ماددەی 140 جێ بەجێ دەکرێت، پێویستە پرۆسەی سەرژمێری لەکەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان دوابخرێت و ئەنجامنەدرێت.

فەهمی بورهان: ئێمە دژی سەرژمێریی نین و بەکارێکی گرنگ و پێویستی دەزانین.

فەهمی بورهان: تائێستا کێشەی ناوچە کوردستانییەکان چارەسەری بنەڕەتییان بۆ نەکراوە، بۆیە پێویستە ئەو سەرژمێرییە دوابخرێت تائەو کاتەی ماددەی 140ی دەستوور جێبەجێدەکرێت، وێڕای ئەوەی کەمتر 80%ی خەڵکی عێراق کارتی نیشتمانیی هەیە.

 فەهمی بورهان: لەسەردەمی ڕاکان جبووری لەسەردەمی ڕاکان جبوریدا ژمارەیەکی زۆری خێزانی عەرەب هێنرانە کەرکوک و چەندین گەڕەکیشی بۆ دروستکردن.

فەهمی بورهان: بەهیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەن سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بەماددەی 140ەوە ببەسترێتەوە، ئێمە لەوە دەترسین ئەمە بۆ مەرامی سیاسی بەکاربهێنرێت، چوونکە زیاتر لە 200 هەزار خێزانی کوردی دانیشتووی کەرکوک بەهۆی تەعریبەوە کەرکووکیان جێهێشتووەو نەگەڕاونەتەوە پارێزگاکە.

فەهمی بورهان: پێمانڕاگەیاندراوە کە سەرژمێریی ساڵی 1957 دەکرێتە بنەما بۆ ئەم سەرژمێرییە، هەرێمیش بەنووسراوی فەرمی داوای لەبەغدا کردووە تادۆسیەی سەرجەم ئەو خێزانە عەرەبانەی کەرکوکی نین، بگوازرێنەوە بۆ پارێزگاکانی خۆیان و لەوێ سەرژمێری بکرێن.

فەهمی بورهان: هاوشانی لەکەرکوک، ناوچەکانی خانەقین و شەنگالیش بەهەمانشێوە دەیان هەزار خێزانی ئاوارەیان لەکوردستانن و تائێستا دۆخی ناوچەکانیان ئاسایی نەکراونەتەوە.

فەهمی بورهان: لەساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە هیچ سەرژمێرییەک لەعێراق نەکراوە کە مەرامی سیاسیی لەپشتەوە نەبێت بەئامانجی بچووککردنەوەی جوگرافیای کوردستان و ناوچه کوردنشینەکانی کوردستان نەبێت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close