جیهانهەواڵ

پوتن تۆمارکردنی یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای لە جیهان راگەیاند

سەرۆکی رووسیا رایگەیاند وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای لە جیهان پەسەند کرد و، کچەکەی خۆشی ڤاکسینەکەی لەسەر تاقیکراوەتەوە.

ئەو ڤاکسینە لەلایەن دامەزراوەی گامالایە بەرهەمهێنراوە و ئەمڕۆ (سێشەممە، 11-8-2020) لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی رووسیاوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا.

پوتن دەڵێ هیوادارە رووسیا بەمزوانە ڤاکسینەکە بەژمارەیەکی زۆر بەرهەمبهێنێت.

سەرۆکی رووسیا ئاشکرای کرد یەکێک لە کچەکانی ڤاکسینەکەی پێدراوە، گوتی “ئەو بەشێک بوو لە تاقیکردنەوەکە، پلەی گەرمای جەستەی 38 بوو و دوای لێدانی ڤاکسینەکە، رۆژی دواتر پلەی گەرمای بووە 37”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close