كوردستانهەواڵ

ئاگادارییەک لە لیژنەى ئەمنى پارێزگاى سلێمانییەوە، تایبەت بە دیاردەى چەکدارى و ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا

لیژنەى ئەمنى پارێزگاى سلێمانى کاراکرایەوە، وتەبێژێکى لیژنەکەش دەڵێت: دیاردەى چەکدارى و ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا کۆتایى پێدەهێنین.

وتەبێژێک لە لیژنەى ئەمنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند: لەپێناو پاراستنى ئاسایش و ئارامى هاوڵاتیان، لیژنەى ئەمنى پارێزگاى سلیمانى کارەکانى خۆى چالاک دەکاتەوە و دوامۆڵەت بۆ بنەبڕکردنى دیاردەىى چەکدارى و لاسارى یاسایى دیاریدەکات.

بەپێى وتەى سەرچاوەکە، مۆڵەتەکە لە کاتژمێرى (10:00)ى ئەمشەوەوە تا کاتژمێر (08:00)ى بەیانى پێنجشەممە دەخایەنێت کە تێیدا هەرچى دیاردەى چەکدارى، لە چەکى بێمۆڵەت و جوڵەى چەک و تەقەمەنى لە دەرەوەى یاسا هەیە، کۆنتڕۆڵ دەکرێت و دەستیان بەسەردا دەگیریت.

دەشڵێت: راکردوان و تۆمەتباران بە کەیسى جۆراوجۆرى یاسایى دەستگیردەکرێن و رادەستى دادگاکادن دەکرێن.

باسى لەوەشکردووە، هێزە هاوبەشە ئەمنییەکانى حکومەت لەو وادەیە رادەسپێردرێن هەموو دیاردەیەکى نامۆ و ناشارستانى، کە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایش و ژیان و گوزەرانى هاوڵاتیان بنەبڕ بکەن.

وتەبێژەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، هەموو جوڵەپێکردنێکى هێزیش بە ئاگادارى لیژنە ئەمنییەکان دەبێت و جگە لە لێپێچینەوەى بنەبڕکردنى دیاردەى چەکدارى و چەکى بێ مۆڵەت، لێپێچینەوەى یاسایى تایبەت بە ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا وبێ مانفێست و ئۆتۆمبێلى جامڕەش و پلێت گۆڕین جێبەجێدەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close