عێراقهەواڵ

هەر کەسێک 200 لیتر ئاو زیاتر بەکاربهێنێت پارەی لێوەردەگیرێت

باسک نێە

🔶لیژنەى باڵاى ئاو لە عێراق پێشنیاز دەکات 200 لیتر وەک پشکى هەر هاووڵاتییەک لە ئاو دیاریبکرێت و ئەگەر لەو بڕە زیاترى بەکارهێنا، پارەى زیاترى لێ وەربگیرێت.

🔷خالید شیمال، وتەبێژى وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق رایگەیاند: “لیژنەى باڵاى ئاو لە عێراق پێشنیازێکى ئامادەکردووە بۆ دیاریکردنى پشکى هەر هاووڵاتیيەک لە بەکارهێنانى ئاو لەسەر بنەماى ستانداردێک کە لە هەندێک وڵاتى جیهان پەیڕە و دەکرێت کە رۆژانە 200 لیتر ئاوە بۆ هەر هاووڵاتیيەک”.

🔶بەگوێرەى رێکارەکانى حکومەتى عێراق، 100 دینار دیاریکراوە بۆ یەک مەتر سێجا ئاو کە لە هاوبەشانى ئاوى ماڵان وەردەگیرێت.

🔷وتیشی: “پێشنیازەکە پێویستى بە بڕیارى کۆتایی هەیە و وردەکارییەکەى بەشێوەیەکە ئەگەر هاوڵاتیيەک رۆژانە زیاتر لەو 200 لیتر ئاوە بەکاربهێنێت، پەیوەستبوونى دارایی بچێتەسەر و پێوەرى هاوشێوەش بۆ ئاوى بەکارهاتوو لە بوارى ئاودێريى و کشتوکاڵ دیاری بکرێت”.

🔷بەگوێرەى پێشنیازەکە، ئەگەر خێزانێک لە پێنج ئەندام پێکبێت، مانگانە سێ هەزار ديناریان لێ وەردەگيرێت لە بەرامبەر بەکارهێنانى ئەو بڕە ئاوەی بۆیان دیاری کراوە، بەڵام ئەگەر بڕى بەکارهێنانى ئاویان زیاتر بوو لەوەى دیاریکراوە و گەیشتە سەروو 470 لیتر بەشێوەیەکى رۆژانە، ئەوکاتە پارەى ئەو 270 لیتر ئاوەى دیکە زیاد دەکرێت بۆ 1620 دینار و پارەى زیادەى مانگانەى ئاوەکە بۆ خێزانێکى پێنج کەسى دەگاتە زیاتر لە هەشت هەزار دینار.

🔷یەدەگى ئاوى عێراق لە ساڵى 2023دا بۆ حەوت ملیار مەتر سێجا کەم بووەتەوە، لەکاتێکدا ساڵى 2020 بڕەکەى نزیکەى 60 ملیار مەتر سێجا بووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close