كاروانی شەهیداننوسەران

بۆیادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە ،بۆ گرنگی بەڕۆژی شەهیدانی بزووتنەوەی ئیسلامی دەدەین

گرنگ و پێویستە یادی شەهیدانمان بکەینەوە و باسیان بکەین بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوومان بزانن لەم حیزبەدا کۆمەڵێک پیاوی ئازاو بوێر و سەرکردەو و فەرماندەو موجاهیدی چاونەترس و گیان فیدا، ڕۆحی خۆیان کردە قوربانی بۆ ڕزگاری کوردستان و بەرزکردنەوەی ووشەی پیرۆزی یەکتاپەرستی، بۆ ئەوەی بزانن بۆ بەردەوامی بەم کاروانە بزووتنەوە دەریایەک خوێنی بەخشیوە، تا کەس و کار و نەوە و هاو سەنگەرانیان بۆ هەمیشە شانازییان پێوە بکەن و دەست لەسەرسنگ بەڕێزەوە لەحوزوری ڕۆحی شەهیداندا بوەستن.


هەرچەندە باسی شەهید و گیان فیدایی بکەین ناتوانین بەشێوەیەکی ڕەها پیاهەڵبدەین ، و هەست بکەین بەباشترین و بەرزترین کاریان ، چونکە گەورەیی قوربانیدانیان لەسەروو هەموو پیاهەدانێکەوەیە، و مرۆڤ دەستەوەستانە لەهەمبەر ئەو قوربانیەدا.

لە رۆژژمێری خەبات وتێکۆشان و قوربانیدانی بەردەوام و بێوچانی بزووتنەوەی ئیسلامیدا، کەم رۆژ هەیە یادی شەهیدێکی تێدا نەکرێتەوە.
بزووتنەوەی ئیسلامی لەجۆری خەبات و تێکۆشاندا، لە شەهید بوون و قوربانیداندا داهێنانی کردوە، سەرکردەکانی پێش پێشمەرگەکانی شەهید بوون، فەرماندەی شەهیدی زیاترە لەپێشمەرگەی ئاسایی، سەرکردە شەهیدەکانی زیاترن لەسەرکردە زیندوەکان، تا هێزە ڕابەرانی شەرشەف مەندن بەشەهید بوونی کوڕ و نەوەکانیانەوە.
براو هاوڕێ و هاوسەنگەرە شەهیدەکانمان، هەمیشە لەیادمانن، خوێنی ئێوە دەکەین مەشقی کار و مەشخەڵی دەستمان، بەڵێن دەدەین ڕێ و ڕێباز و کاروانەکەتان هەمیشە بەئاوەدانی بهێڵینەوە، بەشوێن پێتانا هەنگاو دەنێن و ناهێڵین کاروانەکەتان کوێر بێتەوە.
دروود بۆ ڕۆحی پاکتان
ئاوەدان بێت ڕێ و ڕێباز و کاروانتان.


ئاراس محەمەد

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close