جیهانهەواڵ

محەمەد باقر قالیباف: گەلی ئەمریکا وتی نا بۆ شەڕ؛ ئێمەش پشتگیری لەم پەیامە دەکەین

محەمەد باقر قالیباف:
گەلی ئەمریکا وتی نا بۆ شەڕ؛ ئێمەش پشتگیری لەم پەیامە دەکەین
باسک نێت
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، پاڵنەرەكە ویژدان بێت یان تێچووی ژیان، گەلی ئەمریکا وتی “نا بۆ شەڕ”، ئێمەش پشتگیری لەم پەیامە دەکەین.

قالیباف لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی، ئەگەر حکومەتی ئەمریکا ناپاكی لە ئیرادەی گەلەکەی خۆی بکات بۆ خزمەتکردنی ئەو لایەنە نێودەوڵەتیانەی پارەی بۆ دابین دەکەن یان گێچەڵی پێدەکەن، بەم زووانە درك بەوە دەكات “نا”ی ئێمە خەونی ناخۆشی بەدوادا دێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close