وەرزش

یارییەکانى خولی ئەڵمانیا دەستپێدەکاتەوە

یارییەکانى خولى ئەڵمانیا لە هەفتەى کۆتایی ئەم مانگەدا دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە چەند رێکارێکیش بۆ خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا جێبەجێ بکرێت و یاریزانەکان کەرەنتین بکرێن.

دوای وەستانی بۆ زیاتر لە دو مانگ، ئەنگیلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا، رەزامەندی پیشاندا لەسەر دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی ئەڵمانیا (بۆندس لیگا).

بڕیارە یارییەکان رۆژی (22)ی ئەم مانگە دەست پێبکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە هەفتەی (25)ەوە، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خولی ئەڵمانی وەستاوە.

دەستپێکردنەوەى یاریەکانى خولى ئەڵمانی بەجۆرێک دەبێت، کە رەچاوى خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکرێت و پێش دەستپێکردنەوەی یارییەکان، سەرجەم یاریزانەکان (14) رۆژ کەرەنتینە دەکرێن، ئەمە لەکاتێکدایە کە تائێستا لە هەر دو خولی پلە یەک و دووی ئەڵمانیا هەزار و (726) یاریزان پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجامدراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close