عێراقكوردستانهەواڵ

زەیدی بەنیاز بووە لە چەند رۆژی رابردوودا هێز بەرەو هەرێم بجوڵنێت بەڵام دوایخستووە

ماڵپەڕی الحرة:
زەیدی بەنیاز بووە لە چەند رۆژی رابردوودا هێز بەرەو هەرێم بجوڵنێت بەڵام دوایخستووە
باسک نێت
ماڵپەڕی “الحرة” لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە راگەیاندووە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، تاوتوێی ناردنی یەکەکانی سوپا دەکات بۆ ئەو شوێنانەی کە حکومەت دەڵێت بۆ قاچاغچێتی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێن.

سەرچاوەیەكی سیاسی نزیک لە زەیدی وتویەتی، سەرۆکی حکومەت لە چەند رۆژی رابردوودا بەنیاز بووە یەکەکانی سوپا بەرەو هەرێم بجوڵێنێت، بەڵام دواتر بڕیاریداوە دوایبخات.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە، زەیدی، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ناردووەتە هەرێم و پەیامێکی پێدا ناردووە کە تێیدا داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم كردووە دۆسیەی قاچاغچێتی کۆنترۆڵ بکەن و هاوکاری حکومەتی فیدراڵی بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close