ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

وتەبێژی حکومەتی عێراق: پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان بەرپرسیارێتیی حکومەتە و هەموو عێراق دەگرێتەوە

حەیدەرعەبوودی وتەبێژی حکومەتی عێراق:

پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان بەرپرسیارێتیی حکومەتە و هەموو عێراق دەگرێتەوە

پاراستنی هێڵەکانی بۆریی نەوت دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵی، و تەنها لە ناوچەیەکی جوگرافیی دیاریکراودا قەتیس نابێت، بەڵکو هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە.

دەزگا ئەمنییەکان ڕێنمایییان پێدراوە بۆ بەدواداچوونی سەرجەم گومانەکانی قاچاخچێتیی نەوت.

دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕاپۆرت و زانیارییان پێشکەش بە سەرۆکوەزیران کردووە سەبارەت بە پڕۆسەکانی قاچاخچێتیی نەوت.

بە دووری نازانین کەسایەتییە تێوەگلاوەکان لە قاچاخچێتیی نەوت دەستگیر بکرێن، و دۆسیەکە ڕەوانەی دادگا کراوە.

متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە عێراق دەستی بە گەڕانەوە کردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close