عێراقهەواڵ

کۆمسیۆن: هه‌ر ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی كێشه‌ی تێبكه‌وێت، ئامێری یه‌ده‌گمان هه‌یه‌

وتەبێژی ئۆفیسی کەرکوکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ هه‌مو بنكه‌كانی ده‌نگدان كه‌ ژماره‌یان 318 بنكه‌یه‌ و هه‌زار و 898 وێستگه‌ له‌خۆده‌گرێت له‌ سه‌رجه‌میان كامێرای چاودێر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ پڕۆسه‌كه‌ به‌ شه‌قافی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌شڵێت، “ئه‌گه‌ر هه‌ر ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی كێشه‌ی تێبكه‌وێت ئه‌وا ئامێری یه‌ده‌گمان هه‌یه‌ له‌ ته‌واوی وێستگه‌كان”.

عەبدولباست دەروێش، وتەبێژی ئۆفیسی کەرکوکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رايگه‌یاند، “له‌ كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ستیپێكردوه‌ و تائێستا به‌ باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و تائێستاش هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه‌ درێژ بكرێته‌وه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی كێشه‌ی تێبكه‌وێت ئه‌وا ئامێری یه‌ده‌گیان هه‌یه‌ له‌ ته‌واوی وێستگه‌كان و جگه‌ له‌ بونی تیمی چاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان كه‌ به‌زوترین كات چاكده‌كرێنه‌وه‌.

وتەبێژی ئۆفیسی کەرکوکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتیشی، “پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و له‌ كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ش ئامێره‌كان ئۆتۆماتیكی داده‌خرێن”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close