عێراق

یاسای لێبووردنی گشتیی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەنگی لەسەر درا

باسک نێت

عەبدول كەریم عەبتان جبووری، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هەموواری یاسای لێبووردنی گشتیی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەنگی لەسەر درا، ئێوارەی دوێنێ یاساكە ڕەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كراوە، بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بكرێت.

بەپێی ڕێكارە دەستوورییەكان پێویستە سەرۆك كۆمار لەماوەی ١٥ ڕۆژدا واژۆ لەسەر یاسای لێبووردنی گشتی بكات، بەڵام ئەگەر واژۆی نەكات، ئەوە یاساكە هەر دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی ٢١ـی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق دەنگی لە سەر هەموواری لێبوردنی گشتیدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close