كەش و هەوا

شەپۆلێکی بەفروباران روو لە ناوچەکە دەکات

باسک نێت

ماڵپەڕێکی کەشناسی جیهانی پێشبینی دەکات لە مانگی شوباتدا لە ٦ مانگەوە تا ١٠ شوبات شەپۆلێکی بەفر و باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان بکات.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات لە ٦ ی شوباتەوە شەپۆلێکی باران و بەفربارین روو لە هەرێم بکات و تا ١٠ مانگ بەردەوام بێت، لە ٦ ی مانگدا شەپۆلەکە بە بارانبارین لەسەرتاسەری هەرێمدا دەستپێدەکات، لە ٧ مانگدا بەفر لە ناوچەکانی سلێمانی دەبارێت، لە دهۆک لە ٨ شوباتدا دەبارێت، لە ٧ و ٨ ی شوباتدا لە هەولێر و دهۆک و کەرکوکیش بارانباران بەردەوام دەبێت، جارێکی تر لە ٩ ی شوباتدا بەفر لە ناوچەکانی سلێمانی دەبارێتەوە.

خودای گەورە زاناترە…

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close