عێراقكەش و هەواكوردستان

هۆشداری باران وشەپۆلێکی نوێی تەرزە لەهه رێم دەدرێت

لەڕاگەیەنراوێکدا سادق عەتیە، کەشناسی دیاری عێراق هۆشداری دا لە بارانبارینێکی زۆر لەگەڵ تەرەزە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد “ئەگەری بارانبارین لەو ناوچانە کۆتایی دێت کە لە ئێستادا کاریگەرییان لەسەرهەیە، واتە هەردوو پاریزگای(مەیسان ودیالە) پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ولەوانەیە تا پاش نیوەڕۆ لە ناوچەکای پارێزگای واست بەردەوام بێت.”

دەشڵێت، لە ڕۆژی سێشەممەوە کاریگەرییەکانی کەش وهەوا دەستپێدەکات وتا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت لە شارەکانی هەرێمی کوردستان”.
ئەو کەشناسە عێراقییە هۆشداری دا لە “بارانێکی چڕلە ڕۆژانی دووشەممەو سێشەممەدا کەهاوتا دەبێت لەگەڵ هەورە بروسکە وبارینی تاوە تەرزە ودابەزینی پلەی گەرما”.

عەتیە دوایکردووە لەهاوڵاتیان، بەتایبەتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ل ئێوارەى ڕۆژی دووشەمەوە تابەیانی رۆژی چوارشەممە گەشتەکانیان ڕابگرن ولەماڵەوە بمێننەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close