ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

حکومەتی هەرێم لەبارەی ناردنی نەوت و وەرگرتنی پارە لە بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات

باسک نێت

حکومەتی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە” وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە دووی حوزەیرانی ٢٠٢٣ تاوەکو ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بڕی ١٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستی وەزارەتی نەوت کردووە بەبێ ئەوەی ھیچ پارەیەک بۆ تێچووی بەرھەمھێنان و گواستنەوەی ئەو بڕە بدرێت و شایستەی کۆمپانیا نەوتییە بەرھەمھێنەرەکان خەرج بکرێت.

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە” پشکی ھەرێم لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ بریتییە لە ١٦ ترلیۆن و ٤٩٧ ملیار دینار، بەڵام تەنھا ٩٩٨ ملیار دیناری نێردراوە. ھەروەھا بە پێنج بەش سێ تریلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار بەقەرز دراوەتە ھەرێم.

ئەوەشی خستووەتەڕوو” تێکڕای بڕی ماوە لە پشکی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کە لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵە و تاوەکو ئێستا بۆ ھەرێم نەنێردراوە بریتییە لە نۆ ترلیۆن و ٣٧٨ ملیار دینار.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close