كوردستانهەواڵ

پارێزگارى سلێمانى لەبارەى دەوامى سبەینێ و دابەشکردنى نەوتەوە رونکردنەوە دەدات

پارێزگارى سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ سبەینێ لەسەرجەم دامەزراوەکانى سەر بە پارێزگاى سلێمانى دەوامى ئاساییە، بەڕێوەبەرى تەندروستیش ئاشکرایکرد، تائێستا هیچ حاڵەتێکى ئۆمیکرۆن لە سلێمانى تۆمار نەکراوە.

لەبارەى دۆخى کەشوهەوا و گۆڕاوى ئۆمیکرۆن، هەریەک لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى و د. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى، کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.

لاى خۆیەو، پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند: سبەینێ لەسەرجەم دامەزراوەکانى پارێزگاى سلێمانى دەوامى فەرمییە، هەر کاتێکیش کەشناسى هۆشداریاندا دەتوانین بڕیارەکەمان لەبارەى دەوامەوە بگۆڕین.

سەبارەت بە دابەشکردنى سوتەمەنى و نەوت، پاریزگارى سلێمانى وتى،” دەسەڵاتى دابین کردنى نەوت لە پارێزگاکان وەرگیراوەتەوە، و راستەوخۆ وازارەتى نەوتى عێراقى و وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم لێى بەرپرسن”.

لەبارەى بەنزینەکەى بەغدادیشەوە ئاشکرایکرد کە هێنانى بەنزین لەبەغدادەوە بەردەوام دەبێت بۆ پارێزگاى سلێمانى و هەندێ جاریش گرفتەکە لەبەغداوە دروست دەکرێت لە راگرتنى بەشە بەنزینى پارێزگاکانى هەرێم.

هەر لە کۆنگرەکەدا، د.سەباح هەورامى، بەڕیوبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند: تائیستا هیچ حاڵەتیکى توشبون بە کۆرۆناى (ئۆمیکرۆن) تۆمارنەکراوە.

وتیشى،” کارتى ڤاکسین ساختە ناکرێت و هەرکەس پەنا بۆ ئەوکارە ببات، داواى یاسایى تۆماردەکەن و داواکارى گشتى لێ ئاگادار دەکەن”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close