كوردستانهەواڵ

هۆشدارییەکی توند لە کۆمیسیۆنەوە بۆ دەنگدەران و کارمەندانی بنکەکان

هۆشدارییەکی توند لە کۆمیسیۆنەوە بۆ دەنگدەران و کارمەندانی بنکەکان

باسک نێت

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

“تاوەکو ئێستا پڕۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت، هەر پێشێلکارییەکیش رووبدات ئەنجوومەنی کۆمیسیاران رێکاری یاسایی خۆی دەگرێتەبەر و چاوپۆشی لە هیچ کەسێک ناکرێت لەو بابەتەدا.”

“چاودێران ناتوانن سکاڵا تۆماربکەن، بەڵام دەتوانن راپۆرتی خۆیان پێشکێش بکەن و دواتر ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکات و رێکاری یاسایی بەرامبەر پێشێلکاران دەگرێتەبەر.”

ئێمە لەرێگەی کامێراکانەوە کە لە بنکە و ناوەندەکاندا دامانناون، پێداچوونەوە بەو شوێنانە دەکەین کە پێشێلکارییان تێداکراوە و تەماشای دیمەنەکان دەکرێتەوە، هۆشداری تووند دەدەینە دەنگدەر و کارمەندانی بنکەکان کەوا هەرکەسێک لەو پێشێلکارییانەدا بەشداربووبێت یان هۆکار بووبێت بۆ روودانی، رێکاری یاسایی تووندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و دەدرێتە دادگەی پەیوەندیدار بەو بابەتە.”

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close