عێراقكوردستانهەواڵ

دادگاى فیدراڵى عێراق کورسى کۆتاکانى پەرلەمانى کوردستانى هەڵوەشاندەوە

دادگاى فیدراڵى عێراق کورسى کۆتاکانى هەڵوەشاندەوەو ژمارەى کورسییەکانى پەرلەمانى کوردستانى کردە سەد کورسى پەرلەمانى.

دادگاى فیدراڵى ئەمڕۆ چوار شەممە بڕیارى لەبارەى سکاڵاکانى سەر یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانداو رایگەیاند، 111 کورسی لە پەرلەمانی کوردستان نادەستوورییە و دەبێت 100 کورسی بێت، بەمەش کورسى کۆتاکانى هەڵوەشاندەوە.

هەر لە بریارەکەی ئەمڕۆدا دادگا رایگەیاند، دەبێت کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات و بەهەماهەنگى لەگەڵ سەرۆکایەتى هەرێم وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونى دانێن.

ئەوەشى راگەیاند، نابێت بازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە چوار بازنە کەمتر بێت، کە ئێستا خۆى یەک بازنەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close