هەواڵ
بە فڕۆکە هێرشکرایە سەر ماڵێک لە قەزای ماوەت

باسک نێت – ماوەت
قایمقامی قەزای ماوەت ئەمڕۆ دووشەمە ڕایگەیاند: “فڕۆکەیەکی جەنگی لە ناوچەی گەڵاڵە ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنی کردە ئامانج و تەختی زەوی کردوە”
كامهران حهسهن، قایمقامی قهزای ماوەت، رایگەیاند لە هێرشی ئەو فڕۆکەیەدا خۆشبەختانە هیچ کەس نەکوژراوە و خاوەن ماڵەکە لە سلێمانی بوون.
کامەران حەسەن ئەوەشی وت: فڕۆکەیەکی جەنگی ماڵی هاوڵاتییەکی بە ناوى “ساڵح رەسوڵ”کردە ئامانجی مووشەکێک، لەکاتێکدا هەموو خەڵکی ناوچەی گەڵاڵە دەزانن ئەم خانوە هی هاوڵاتییەکی ئاساییە”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە