
ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ 13 سکاڵا کۆدەبێتەوە،کە پرسی هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی ئەوقاف بۆ دەستە یان دامەزراوە لەخۆدەگرێت.
باسک نێت
هاوکات یەکێک لەو پرسانەی دیکەی کە دادگاکە تاوتوێی دەکات پرسی زیادکردن و کەمکردنی سزای هاتووچۆیە کە پێشتر بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی خکومەتی هەرێم ئەو سزایانە زیادکرابوون،هەروەها مەرجی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل کە لە ئێستادا دراوە بە کۆمپانیاکان،دادگاکە گفتوگۆی لەبارەیەوە دەکات.
یەکێکی دیکە لەوە سکاڵایانەی ئاراستەی دادگای فیدراڵی کراوە، پرسی هاوسەرگیری دووەمە لە هەرێمی کوردستان، کە پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە و دادگاکە ئەمڕۆ بڕیاری لە بارەیەوە دەدات.
هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبردنی پۆستە حکومییەکانی عیراق بە وەکالەت یەکێکی دیکەیە لەو پرسانەی کە دادگای فیدراڵی لەو کۆبوونەوەکەیدا گفتوگۆی لەبارەیەوە دەکات.




