چوار سەرۆكاتییەكەی عێراق داوا لە رەوتی سەدر دەكەن بەشداری كۆبوونەوەی لایەنەكان بكات.
چوارسەرۆكایەتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 29/8/2022، لە راگەیەندراوێكی ھاوبەشدا بڵاویانكردووەتەوە، ئاماژەیان بەوەکردووە ئەم هەفتەیە قۆناغێکى نوێی گفتوگۆى نیشتمانى بەڕێوەدەچێت.
لە راگەیەندراوەکەدا داواش لە رەوتى سەدر دەکەن بەشدارى لە گفتوگۆکاندا بکات.
ئەمڕۆ لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ھەریەكە لە بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆمار، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمان و دادوەر فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری عێراق بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە سیاسییەكان كۆبوونەوە و دواتر راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش، دەستوور و سەقامگیری عێراق دەکەنەوە.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئەم هەفتەیە قۆناغێکى نوێی گفتوگۆى نیشتمانى بەڕێوەدەچێت و داوا لە رەوتى سەدر دەکەن بەشدارى تێدابكات.