
بۆ ئەم مانگە کێشەی مووچە چارەسەر کرا
بەپێی بڕیارێکی حکومەتی عێراقی، بۆ ئەم مانگەش کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەرکرا.
بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق ئەم هەفتەیە ٩٥٠ ملیار دینار دەخاتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و وەک مانگەکانی پێشوو لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم مووچە دابەشدەکرێت، مووچەی مانگی پێنجیش بە هەمان شێوە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشدەکرێت، بەڵام مووچەی مانگی شەش بەدواوە راستەوخۆ لەلایەن عێراقەوە پارەکە دەخرێتە سەر ئەو ئەژمارانەی کە لە بانکی TBI و پڕۆژەی ئەژماری من. بەو هۆیەوە مووچە لە ڕێگەی ATM ەوە دابەشدەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، وەک چارەسەرێک بۆ کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، ئەم مانگە حکومەتی هەرێم تەنها ١٠٠ ملیار دینار وەک داهات رادەستی بەغدا دەکات، بەڵام بۆ مانگی پێنج دەبێت داهاتی زیاتر رادەست دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق بە قۆناغ و چەند سولفەیەک تەواوی پارەی مووچە خۆرانی هەرێم دەنێرێت.باسک نێت