وەرزش

گواردیۆلا: قورسە یانەیەکی تر بتوانێت وەک مان سیتی بکات

گواردیۆلا پێیوایە هیچ  تیپێکی تر ناتوانێت وەک مانچستەر سیتی کۆنترۆلی نازناوەکانی ناوخۆی ئینگلتەرا بکاتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا پاش بەدەستهێنانی نازناوی جامی رابیتەى یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا، گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی باسی لە چەند پرسێکی جیاواز کرد.

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە کە ئەوان توانیویانە لەکۆی نۆ نازناو، هەشت نازناو بەدەست بهێنن و کۆنترۆڵی رکابەرییەکانی ناوخۆی ئینگلتەرا بکەن.

وتیشی: ئەمە دەیسەلمێنێت کە یانەى مانچستەر سیتی لە سێ وەرزی رابردودا لە روی ئاستەوە جێگیر و هاوسەنگبووە.

گواردیۆلا پێیوایە قورسە یانەیەکی تر هەبێت لە ئینگلتەرا بتوانێت وەک مانچستەر سیتی قۆرخی نازناوەکانی ناوخۆ بکات.

گواردیۆلا باسیشی لەوە کرد کە ئەو هەرگیز پێشبینی نەکردوە مانچستەر سیتی بەوشێوەیە ببێتە ژمارەیەکی بەهێز و زۆربەى نازناوە ناوخۆییەکان بەدەست بهێنێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close