تەندروستی

زانایان هەنگاوێکی گەورە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە دەنێن

زانایان هەنگاوێکی گەورەیان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە نا و بۆ یەکەمجار نەخۆشی شەکرەیان لە مشک چارەسەرکرد.

زانایانی زانکۆی واشنتن بڵاویانکردەوە، توانیویانە خانەی بنەڕەتی مرۆڤ بگۆڕن بۆ خانەیەک کە بتوانێت ئەنسۆلین دروست بکات، خانەکەش لە مشکدا چێنراوە و دوای ئەوەش، مشکێکی تاقیگە کە نەخۆشی شەکرەی هەبووە، بە خێرایی چاکبووەتەوە.

جێفری میلمان، یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە بواری بایۆمێدیکاڵ لە زانکۆی واشنتن دەڵێت: “مشکەکە شەکرەی هەبووە، بەرزی شەکرەکەی 500 میلیگرام بۆ هەر دیسیلیترێک بووە، کاتێک تاقیکردنەوەکەی بۆ ئەنجامدراوە، دوای دوو هەفتە رێژەی شەکرەکەی ئاسایی بووەتەوە”.

ئێستا ئەرکی زانایان ئەوەیە، چارەسەرەکە بۆ مرۆڤیش تاقیبکەنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم چارەسەر هەندێک کێشەی خانەیی بۆ پەنکریاس و جگەری مرۆڤ دروست دەکات، پێویستیان بە تاقیکردنەوەی زیاترە، لەگەڵ ئەمەش، ئەمە یەکەمجارە، نەخۆشی شەکرە لە ئاژەڵێک چارەسەر دەکرێت کە پێشتر وا دەزانرا، ئەو نەخۆشییە، چارەسەری نییە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close