تەندروستیكوردستانهەواڵ

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی كەرەنتین كرا

دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی خراپ بوونی رەوشی تەندرووستی و تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەپێناوی سەلامەتی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و دادوەران، دەوامی دادگاکە رادەگیرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئۆنڵاینی ئەمڕۆیدا، بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بە راگرتنی دەوام و كەرەنتین كردنی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە سەرجەم دادگاكانییەوە بۆماوەی چواردە رۆژ لە رۆژی یەكشەممە 21/06/2020 تا 04/07/2020.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پارێزگای سلێمانی بڕیاریداوە بۆ ماوەی یەک هەفتە، پشووی فەرمی بێت لە گشت دامودەزگاکانی حکومەت.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش، هۆشداریی لە دۆخی سلێمانی دەدات و داوا دەکات هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن، دەنا کۆرۆنا دەگاتە هەموو ماڵێک

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close